نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: لەگەڵ هەموو جیهان ماتەم بۆ کۆچی دوایی شاژنه‌ ئێلیزابێس دەگێڕین

مەسرور بارزانی: لەگەڵ هەموو جیهان ماتەم بۆ کۆچی دوایی شاژنه‌ ئێلیزابێس دەگێڕین

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی شاژنه‌ ئێلیزابێسی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی راگه‌یاند.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاژنه‌ ئێلیزابێسی دووه‌م (1926 – 2022)، شاژنی به‌ریتانیا كۆچی دواییكرد.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: سەرەخۆشی له بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا و وڵاتانی بەرژەوەندی هاوبەش دەکەم.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: شاژنه‌ ئێلیزابێسی دووەم کەسایەتییەکی بەهێز بوو بۆ حەوت دەیه خزمەتی کرد و مەشخەڵی ئەرکێکی خۆنەویست بوو.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: شاژنه‌ ئێلیزابێس سەرمەشقی هەموو جیهان بوو، لەگەڵ هەموو جیهان ماتەم بۆ کۆچی دوایی دەگێڕین.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *