
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له تویتێكدا له‌باره‌ى ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى به‌ریتانیا، پیرۆزبایی لێى كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6/9/2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، تویتێكى له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ده‌ڵێت: “لیز تێراس، دەستنیشانکردنت وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پیرۆز بێت”.
مه‌سرور بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: “دڵنیام کە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو لەژێر سەرکردایەتیی تۆدا پەرە دەسێنێت”.
دوێنێ دووشه‌ممه 5/9/2022، لیز تێراس، به سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى به‌ریتانیا ده‌ستنیشان كرا.
