نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمانی مەسرور بارزانی.. چەندان پڕۆژە لە سمێل و ئاکرێ جێبەجێ دەکرێن

بەفەرمانی مەسرور بارزانی.. چەندان پڕۆژە لە سمێل و ئاکرێ جێبەجێ دەکرێن

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به‌گوژمه‌ی نزیكه‌ی 190 ملیۆن دینار، دوو پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆ له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی سێمیل و ئاكرێ، جێبه‌جێ ده‌كات.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، “بریاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی 189,761,000 دینار، بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە سنووری شارەوانییەكانی سێمێل و ئاكرێ.

ئاشكراشی كردووه‌، “گوژمەكە لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆكە و پرۆژەكانیش لە چوارچێوەی پلانی ساڵی 2022 جێبەجێ دەكرێن”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، “پرۆژەكەی ئاكرێ بریتییە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی لە گەڕەكی 11ی ئادار لە نزیك مزگەوتی مێرسیدا لە قۆناغی یەكەمدا و گوژمەی ئەو قۆناغەش (115،920،000)دیناری لەسەر ڕێژەی15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانی ئاكرێ بۆ خەرج كراوە”.

هەروەها پرۆژەكەی سێمێل بریتییە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی چوارگۆشە بە گوژمەی (73،841،000)دینار، لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل جێبەجێ دەكرێت.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *