نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبوسی.. گفتوگۆیان لەسەر مەلەفی نەوت و غاز کردووەتەوە

مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبوسی.. گفتوگۆیان لەسەر مەلەفی نەوت و غاز کردووەتەوە

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی لە گەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا خەمیس ئەلخەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە ئامادەی بووە، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەكە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالیان تاووتوێ کردووە.

مەسرور بارزانی دەڵێ:”جەختمان لە پێویستیی و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کردەوە بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور.

هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ:”سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەی بەوەدا کە دەرفەت ھەیە بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکان و لە نێویاندا ، کێشەکانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی نەوت و گاز لە ڕێگەی تەشریعکردنی یاسای نەوت و گازی فیدرالی، کە لە بەرژەوەندی ھەموو پێکھاتە جیاوازەکان و ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت .

د بارزانی دەڵێ:”ووپاتمان کردەوە کە ھەرێمی کوردستان، ھەمیشە ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ ، بە شێوەیەک کە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان پارێزراو بێت .

بەپەلە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *