به‌هۆی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له زاخۆ، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی 9 هاووڵاتی و بریندار بوونی 26 كه‌سی دیكه، به راسپارده و نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی زاخۆ و دهۆك ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 20ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بۆ بەسەرکردنەوەی برینداران گەیاندنی پەیامی (پەرۆشی و نیگەرانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری تەندروستی راسپێردرا سەردانی نەخۆشخانەکانی زاخۆ و دهۆک بکات.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، وه‌زیری ته‌ندروستی به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەدواداچوون بۆ رەوشی تەندروستی بریندارانی رووداوی ئەمڕۆی هاوینەهەواری پەرخە لە ناحیەی دەرکار لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری برینداران و دابینكردنی هەر پێداویسیەک ده‌خاته‌ڕوو.