نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارێزگاری هەولێر.. بەفەرمانی مەسرور بارزانی پڕۆژەکان دەست پێدەکەنەوە

پارێزگاری هەولێر.. بەفەرمانی مەسرور بارزانی پڕۆژەکان دەست پێدەکەنەوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بودجەی پەرەپێدانی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەت، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەست پێدەکەنەوە.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەۆلێر گوتی: بەمەستی وەڵامدانەوەی داواکاریی هاوڵاتیان بۆ خزمەتگوزاری لەساڵی ڕابردوو بە ٢٨ ملیار دینار ١٣٠ پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ کران، ئەمساڵیش ١٦٢ پڕۆژی خزمەتگوزاری ده‌كرێ، بۆ ئەمساڵیس هەر بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەی پەرەپێدان بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی کوردستان تەرخان کراوە کەبەپێی ڕێژەی دانیشتوان ٪٣٠ ئەو بودجەیە بۆ هەولێر تەرخان کراوە کە دەکاتە ٩١ ملیار دینار بۆ ١٦٢ پڕۆژە بە گشتی، کە ١٢٨پڕۆژەیان تازەن و ٣٤ پڕۆژەی تەواوکارین کە ساڵانێکە وەستاون و پڕۆژەکان بەسەر هەشت قەزا دابەش دەکرێن، و زۆرینەی پڕۆژەکان لە دەرەوەی شاری هەولێرن بەتایبەتی شوێنە هەژارنشینەکان.

٪٦٣ بۆ کەرتی ڕێگاوبان دەبێت و ٪٣٧یش بۆ سێکتەری تەندروستی و پەروەردەو ئاو و کارەبا دەبێت.

بەپەلە

پارتی‌ پەیامێکی ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی کرد

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەڕێز/ بافڵ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *