نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بارەگای بارزانی: سەرۆک بارزانی هیچ پەیامێکی بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی نەناردووە

بارەگای بارزانی: سەرۆک بارزانی هیچ پەیامێکی بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی نەناردووە

بارەگای بارزانی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن سەرۆک بارزانی پەیامی بۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ناردووە رایگەیاند، “ئەو هەواڵە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەكی نییە”.

ئەمڕۆ 07-06-2022 بارەگای بارزانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، “جەخت لەوە دەكەینەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و حكومەتی داهاتوودا، ناوی كەس و لایەن بە لای سەرۆک بارزانییەوە گرنگ نییە، بەڵكو جێبەجێكردنی دەستوور و، بەرنامەی حكومەتی داهاتووی عێراق گرنگە كە هاوكات ئەو بەرنامەیە دەبێ لەسەر بنەمای هەر سێ پرەنسیپی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بێت.”

غەزەنفەر بەتیخ، ئەندامێکى چوارچێوەى هاوئاهەنگى لە هەڤپەیڤینێکی تەلەڤزیۆنیدا بانگەشەى ئەوەى کردبوو کە سەرۆک بارزانی پاڵپشتى چەند سەرکردەیەکى ئەو هاوپەیمانێتییەى کردووە بۆ ئەوەى پۆستى سەرۆکوەزیرانى داهاتووى عێراق وەربگرن.

بەڵام بارەگای بارزانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، ئەو هەواڵە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەكی نییە.

نزیکەی نۆ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی عێراقدا تێدەپەڕێت، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان تاوەکو ئێستا پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران یەکلایی نەکراوەتەوە.

هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى کە لە زۆرینەى لایەنە شیعەکان پێکدێن جگە لە رەوتى سەدر،  لەلایەن نووری مالیکییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، هاوپەیمانییەکە پێشتر خاوەنی 64 کورسی بوو، بەڵام دوای کشانەوەى 73 پەرلەمانتارەکەى فراکسیۆنى سەدر، ژمارەى پەرلەمانتارانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى گەیشتە 101 پەرلەمانتار و بوونە فراکسیۆنى زۆرینە لە پەرلەمانى عێراق.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *