نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مردنی هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی تەقینی تایەی شۆفڵەکەی راگه‌یه‌ندرا

مردنی هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی تەقینی تایەی شۆفڵەکەی راگه‌یه‌ندرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هاوڵاتیه‌ك به‌هۆی ته‌قینی تایه‌ی شۆفڵەکەی كۆتایی به‌ ژیانی هات و دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و توێکاری جەستەیی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هاوڵاتیەک بەناوی (م . هـ . س ) ڕەگەزی نێر، لەدایکبوی ساڵی 1953، پیشەی کاسب، دانیشتوی گوندی بەستەستێن سەر بە ناحیەی سەنگەسەر – قەزای پشدەر (قەڵادزێ) كۆتایی به‌ژیانی هات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دوای ڕوداوەکە هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، ئەو هاوڵاتیە لە ئەنجامی كاركردن لە شۆفڵ یەکێک لە تایەکانی شۆفڵەکەی پێدا تەقیوە و بەوهۆیەوە بە سەختی برینداربوە دواتر لەبەر سەختی  برینەکەی مردوه‌.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *