بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هاوڵاتیه‌ك به‌هۆی ته‌قینی تایه‌ی شۆفڵەکەی كۆتایی به ژیانی هات و دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و توێکاری جەستەیی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه هاوڵاتیەک بەناوی (م . هـ . س ) ڕەگەزی نێر، لەدایکبوی ساڵی 1953، پیشەی کاسب، دانیشتوی گوندی بەستەستێن سەر بە ناحیەی سەنگەسەر – قەزای پشدەر (قەڵادزێ) كۆتایی به‌ژیانی هات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دوای ڕوداوەکە هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، ئەو هاوڵاتیە لە ئەنجامی كاركردن لە شۆفڵ یەکێک لە تایەکانی شۆفڵەکەی پێدا تەقیوە و بەوهۆیەوە بە سەختی برینداربوە دواتر لەبەر سەختی برینەکەی مردوه.