نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زانیارییەکان لەبارەی ھێرشەکەی سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر

زانیارییەکان لەبارەی ھێرشەکەی سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا به‌ مووشه‌كی كاتیۆشا هێرشكرایه‌وه‌ سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی كۆرمۆر له‌ سنووری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ.

مووشه‌كی كاتیۆشا هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له‌ سنووری شاره‌دێی قادر كه‌ڕه‌م سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای داناغازی ئیماڕاتییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێ.

زانیارییه‌كان هه‌روه‌ها ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ دووكه‌ڵێكی زۆر له‌ نزیك كێڵگه‌كه‌ به‌رز بۆته‌وه‌ و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ش لێدراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێرێ چوارشه‌میش به‌هه‌مانشێوه‌ به‌ مووشه‌كی كاتیۆشا هێرشكرابووه‌ سه‌ر كێڵگه‌ غازه‌كه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنابوو.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *