نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکوومەت 34 پڕۆژە دەخاتە بوواری جێبەجێکردن

حکوومەت 34 پڕۆژە دەخاتە بوواری جێبەجێکردن

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانكردنی گوژمەی زیاتر لە پێنج ملیار و 459 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی 34 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر.

گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە و بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بە مەبەستی جێبەجێكردنی 34 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر خەرج دەكرێت.

پرۆژەكان پێكهاتوون لە دروستكردنی شەقام، قیڕتاوكردن، كاشیكردنی كۆڵان، نۆژەنكردنەوەی شۆستە، قەشتەكردن و قیڕتاوكردنی شەقامی جووتساید، داڕشتنی كۆنكرێت بۆ شەقامەكان و ڕاخستنی چینی ستابلایزەر، كڕینی پێداویستی بۆ پارك و باخچەكانی شاری هەولێر، نۆژەنكردنەوەی یاریی منداڵان، كڕینی كورسی و سەللەی زبڵ، لەگەڵ چەند بوارێكی دیكەی خزمەتگوزاری.

جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە كاریگەری زۆر باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی شاری هەولێر دەبێت، هەروەها ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەش لە سەنتەری شاری هەولێردا لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

بەپەلە

شەممە وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری بەغدا سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد و چەند نووسراوێكی فەرمی حكوومەتی هەرێمی رادەستی سەرۆك وەزیران كرد.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا نووسراوی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *