نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاسایشی هەولێر: بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دوای یەك رۆژ لە دەستگیرکردنی لە بەندینخانە خۆی کوشت

ئاسایشی هەولێر: بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دوای یەك رۆژ لە دەستگیرکردنی لە بەندینخانە خۆی کوشت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسیاشی هەولێر رایگەیاند، کەسێكیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە و دوای یەك رۆژ لەمانەوەی لە بەندینخانە، خۆی کوشتووە. 

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، لە شەوی 3ـی حوزەیرانی 2022، مەفرەزەکانی ئاسایش لە شاری هەولێر، کەسێکیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.

ئاماژە بەوەش درا، لە ماڵی تۆمەتبارەکە توانرا دەست بەسەر دەمانچەیەك و بڕێک ماددەی هۆشبەردا بگیرێت لەجۆرەکانی هێرۆیین و کریستاڵ کە بە کەرەستەی تایبەت ئامادەکرابوون.

ئاسیشی هەولێر راشیگەیاند، لە شەوی 4 لەسەر 5ـی حوزەیران، تۆمەتبارەکە لە بەندینخانە خۆی هەڵواسیووە و گیانی لەدەستداوە، دواتر لەسەر بڕیاری دادوەر بە مەبەستی لێکۆڵینەوە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.

ئەو چەک و ماددانەی دەستیان بەسەردا گیراوە
ئەو چەک و ماددانەی دەستیان بەسەردا گیراوە

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *