سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە لوکاس گەسەر، باڵوێزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵوێزی سویسرای کرد بۆ هەوڵ و کارەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا