نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سامان بەرزنجی: بۆ ڕێگری لە نەخۆشی خوێنبەربوون هەموو ڕێكارەكان دەگرینەبەر

سامان بەرزنجی: بۆ ڕێگری لە نەخۆشی خوێنبەربوون هەموو ڕێكارەكان دەگرینەبەر

وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی پەتای خوێن بەربوون، رێکاری پێویست گیراوەتەبەر و تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ھیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
دکتۆر سامان بەرزنجی، ڕایگەیاندووە “بۆ ڕێگریکردن لە سەرھەڵدان و بڵاوبوونەوەی ترسناکترین نەخۆشی کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، کە پێی دەگوترێت پەتای خوێن بەربوون، ئێمە رێکاری پێویستمان گرتۆتەبەر و ئەوەی پێویست بێت ئەنجامدراوە”.
وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: “ھەر بۆ کۆنترۆڵکردن و نەخشە ڕێگای خۆپارێزی لەو نەخۆشیەی بڵاوبۆتەوە لە عێراق، ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین رێکار و پلانمان دەستپێکردووە بۆ پاراستنی ھەرێمی کوردستان لەو نەخۆشیە”.
دکتۆر سامان بەرزنجی ڕوونیشی کردەوە: “تاوەکو ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ھیچ حاڵەتێکی پەتای خوێن بەربوون تۆمار نەکراوە”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *