نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وردەکاری رووداوی کوشتنەکەی کاتژمێرەکانی سەرەتای جەژن ئاشکرا کرا

وردەکاری رووداوی کوشتنەکەی کاتژمێرەکانی سەرەتای جەژن ئاشکرا کرا

کەسیک لە خانەوادەی کوژراوەکان چرکە راگەیاند، کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ زاواکەیان چووەتە سەر ماڵی باوکیان و خێزانەکەی خۆی و خوشکی ژنەکەی و برازایەکی و برایەکی ژنەکەی کوشتووە و دایکی ژنەکەشی بریندار کردووە.

رۆژی دووشەممە 2-5-2022 شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ راگەیاند ” کوژراوەکان برایەک و دوو خوشکن لەگەڵ کوڕێک تەمەن 20 ساڵ، هەروەها ژنێکیش برینداربووە

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ دەڵێت، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوەکە ئەمبووڵانسیان ناردووەتە شوێنی رووداوەکە و “ئێستا تەرمەکان لە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵن، دوای گرتنەبەری رێکارەکان تەرمەکان رادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *