نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەلی کار رادەگەیەنێت

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەلی کار رادەگەیەنێت

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێم رایدەگەیەنێت، پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لەهەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر، بكالۆریوس) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری ڕاهێنانی مندالانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە، پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت .

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، كە پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لەهەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر، بكالۆریوس) لە تایبەتمەندیەكانی (كارگێری- توێژەری كۆمەلایەتی – توێژەری دەرونی ) و هەڵگرانی بڕوانامەی (بكالۆریوس و دبلۆم ) لە تایبەتمەندی چارەسەركەری سروشتی (معالِج گبیعی) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كەهەلی دامەزراندنیش بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی، ناوەندی) بۆ پیشەی چاودێر وكارگوزاری لەرەگەزی (مێ) و هەروەها هەڵگرانی بروانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی پاسەوان و شۆفێری لەڕەگەزی (نێر) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری ڕاهێنانی مندالانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە، سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 35) ساڵ و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بێت و پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (3) هەفتە لە رێكەوتی 9/4/2022 تا رێكەوتی 30/4/2022.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *