
چه‌ندین وورده‌كاری هه‌یه له‌ژیاندا كه تائێستا هۆكاره‌كه‌یت نه‌زانیبێت و یه‌كێك له‌وانه جیاوازی شوێنی قۆپچه‌ی كراسه له جلوبه‌رگی پیاوان و خانماندا.
قه‌میس” كراس” ی پیاوان شوێنی قۆپچهكهی لای ڕاسته و شوێنی قۆپچهي قه‌میسی خانمان لای ڕاسته و ئه‌مه‌ش هۆكارێكی مێژووی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی” ده‌یلی مه‌یل” ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه هۆكاری ئه‌م جیاوازییه بۆ بابه‌تێكی مێژووییه 100 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و كاته پیاوات چونه‌ته جه‌نگ و خانمان له ماڵه‌وه ماونه‌ته‌وه.
هۆكاری دانانی شوێنی قۆپچه له كراسی پیاواندا له‌لای ڕاست بۆ ئه‌وه بووه پیاوان به ئاسانی چه‌ك بكه‌نه شانیان و ده‌ستی چه‌پیان بۆ كردنه‌وه‌ی قۆپچه‌ی كراسه‌كانیان به‌كاربهێنن و ده‌ستی ڕاست ته‌نها به چه‌كه‌وه بێت و پارێزگاری له‌خۆیان بكه‌ن له‌كاتی جه‌نگدا.
سه‌باره‌ت به جلوبه‌رگی خانمان باس له‌وه ده‌كرێت خانمان به‌ده‌ستی ڕاست قۆپچه‌ی قهمیسهكانیان بكه‌نه‌وه و به ده‌ستی چه‌پ منداڵه‌كه‌یان هه‌ڵبگرن.
ستایلی دروستكردنی جلوبه‌رگ بۆ قه‌میسی خانمان و پیاوان به‌م جۆره به‌رده‌وام دروستكراوه هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه.