نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕۆژنامەنووسێكی سلێمانی.. بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارە لە دزینی پارەی بانكەكان بۆیە لە یەكێتیی بێدەنگە

ڕۆژنامەنووسێكی سلێمانی.. بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارە لە دزینی پارەی بانكەكان بۆیە لە یەكێتیی بێدەنگە

هیمداد عه‌بدوڵا ڕۆژنامه‌نووس، ڕاگه‌یاند، ته‌نگژه‌ی نه‌مانی پاره‌ له‌ بانكه‌كانی سلێمانی مێژوویه‌كی هه‌یه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ دزی و گه‌نده‌ڵی و ده‌ستگرتنه‌ به‌سه‌ر داهاتی خاڵه‌ سنوورییه‌كان و باج و ڕسوومات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، حكوومه‌تی خۆجێی هه‌ر پارێزگایه‌ك، به‌رپرسه‌ له‌ به‌فیڕۆدان و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و له‌ناوبردنی پاره‌ی بانكه‌كان.

ئه‌و پێی وایه‌ هه‌مووان ده‌زانن ئیداره‌ی سلێمانی كێ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ئه‌وانیش لێی به‌رپرسن، لیژنه‌كانی فه‌رمانگه‌كان شه‌ش سه‌عات له‌ به‌رده‌م بانكه‌كان ده‌وه‌ستن تا پاره‌ی مه‌رزه‌كان و هاتوچۆ و باج بڕواته‌ بانكه‌كان، به‌ڵام پێیان ده‌گوترێت پاره‌ نییه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

به‌ گوته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌، پارێزگاری سلێمانی كه‌سێكه‌ به‌ ڕۆتین له‌ پۆسته‌كه‌یه‌تی، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ نییه‌، توانای گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌كی نییه‌، چه‌ندان به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێ و قایمقام گۆڕان، پارێزگار ته‌نیا بۆی هه‌بوو واژوو بكات، ئاگای لێ نه‌بوو، هۆكاره‌كه‌ی نه‌بوونی هه‌ڵوێست و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاته‌.

ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر چه‌ندان قۆناغ، له‌ سه‌رده‌می نه‌وشیروان مسته‌فا و پاش كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و هێزه‌ نییه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر نه‌ حزبه‌كه‌ی پشتیوانی لێ ده‌كات و نه‌ یه‌كێتی.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *