
پهرلهمانتارێكى كورد لهبهغدا ئاشكرایدهكات، لەسەر بودجەی فریاکەوتنی عێراق بەردەوامین لەگفتوگۆ کە 25 ترلیۆن دینارەو پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە، دهشڵێت:”بەپێی ئەو بودجەیەی دانراوە، مانگانە بێ دواکەوتن بەشەخۆراک دەدرێت، نەک وەکو ئێستا بەدوو مانگ جارێک”.
ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی لهئهنجومهنى نوێنهران ڕایگەیاندووە:””ئێستا حکومەت بودجەیەکی بۆ پەرلەمان ڕەوانەکردووە کە بودجەی فریاکەوتنەو پشکی شێر بۆ خۆراکی مانگانەو کڕینی گەنمی جوتیاران دانراوە، چونکە بڕیاردراوە لەمەودوا نەک دوو مانگ جارێک، پێویستە هەموو مانگێک بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت”.
ئاشكراشیكردوه، لەسەر بودجەی فریاکەوتنی عێراق بەردەوامین لەگفتوگۆ کە 25 ترلیۆن دینارەو پشکی هەرێمیشى تێدایە.
بهوتهى دلێمی، ”لەو بودجەیە پشکی شێر بۆ بەشەخۆراکی مانگانەو کڕینی گەنمی جوتیاران دەبێت کە لەهەردووکیشیدا پشکی هەرێم هەیە، بۆیە بەپێی ئەو بودجەیەی دانراوە، مانگانە بێ دواکەوتن بەشەخۆراک دەدرێت، نەک وەکو ئێستا بەدوو مانگ جارێک”.