
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی وزه‌ی جیهان له دوبه‌ی، له‌گه‌ڵ محەمەد باركیندۆ سكرتێری گشتیی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت “ئۆپیك” كۆبووه‌وه.
لەمبارەیەوە ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی بۆ دوبه‌ی به‌شداره، له لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی (كوردستان24) گوتی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیمارات و وڵاتانی كه‌نداو، گرنگی پێگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و هه‌رێمی كوردستان نیشان ده‌دات.
گوتیشی له كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی كۆڕبه‌ندی وزه‌ی جیهان ده‌كرێت و جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌كرێته‌وه.
ئەمڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی جیهانیی وزه گوتارێكی به‌ناوی “بەرەوپێشبردنی وزە، هەناردەکردن و ئاییندەی هەرێمی کوردستانی عێراق”ی پێشكه‌ش كرد و رای گه‌یاند “بەردەوام دەبین لە دروستکردنی وێستگەی وزەی زیاتر و وزەی پاك بۆ داهاتوویەکی بەهێز، لە هەمان کاتدا ئێمە لە پەرەپێدان بە هەناردەکردنمان بەردەوام دەبین”.