نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مانشێتی ڕۆژنامەكانی ئیمارات باس لەكۆبونەوەكانی مەسرور بارزانی دەكەن لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەكەیان

مانشێتی ڕۆژنامەكانی ئیمارات باس لەكۆبونەوەكانی مەسرور بارزانی دەكەن لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەكەیان

میدیای‌ ئیمارات، باسی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و دووپات له‌ گرنگی‌ پێوه‌ندی نێوان كوردستان و ئیمارات ده‌كه‌نه‌وه‌.

رۆژی‌ هه‌ینی‌ رابردوو، مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان به‌ سه‌ردانێكی‌ فه‌رمی‌ گه‌یشته‌ ئیمارات و بڕیاره‌ به‌شداری‌ له‌ لووتكه‌ی‌ حكوومه‌ته‌كان بكات كه‌ تیایدا چه‌ندان پرسی‌ گرنگ تاوتوێ‌ ده‌كرێن.

نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی شاریقه‌ نووسیویه‌تی، له‌ دیداره‌كه‌یاندا مه‌سروور بارزانی و حاكمی شاریقه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ بواره‌كانی فێركردن، رۆشنبیری، گه‌شه‌پێدان و بواره‌كانی تر كرد.

هاوكات پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “شارقه‌24” له‌ راپۆرتێكدا، مه‌سروور بارزانی به‌ پایه‌به‌رز ناوده‌بات و له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیمارات و دیداری له‌گه‌ڵ د.سوڵتان بن محه‌مه‌د ئه‌لقاسمی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵا و حاكمی شاریقه‌ و سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی رای گه‌یاند، حاكمی شاریقه‌ به‌ دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵخۆشبوو و هیوای میواندارییه‌كی زۆر باشی له‌ وڵاته‌كه‌ی بۆ خواست.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *