نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / داعش لە ناوچەیەکی کفری هێرش دەکاتە سەر دوو شوان

داعش لە ناوچەیەکی کفری هێرش دەکاتە سەر دوو شوان

لەنزیک ناوچەی دوراجی و پەلکانە لە سنووری قەزای کفری، دوو چەکداری داعش هێرش دەکەنە سەر دوو شوان. 

جەمال وارانی، فەرماندەی لیوای 144ی پێشمەرگە راگەیاند، “دوو شوان کە ئاژەڵەکانیان بۆ لەوەڕاندن بردووەتە ئەو ناوچانەی کە لە قوڵایی ئەو شوێنانەن کە گومان دەکرێت چەکداری داعشی لێبێت، دوو چەکداری داعش بە ماتۆڕسکیل هێرشیان کردووەتە سەریان و ئەوانیش بە کڵاشینکۆڤ تەقەیان لێکردوون”.

 فەرماندەی لیوای 144ی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، “پێشمەرگەکانمان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا نزیکەی 150 سەر ئاژەڵ دیارنین، شوانەکان سەلامەتن و لە ناوچەکە نەماون”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *