مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی رایگه‌یاند، “هه‌ستم به نیازپاكیی سه‌ركرده‌كانی (رەئس ئەلخەیمە-رأس الخیمة) كرد، له‌پێناو ده‌ستپێكێكی نوێ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان”.
لە چوارچێوەی سەردانەکەدا بۆ میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی، بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومەت، بڕیارە سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بەشداری لە کۆڕبەندی جیهانیی وزەدا بکات، کە رۆژانی 28-29 ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت و لەو کۆڕبەندەدا باس لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و برەودان بە وەبەرهێنان لە بواری وزەدا دەكرێت.