نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای پشتیوانیتان لێدەكەین

مەسرور بارزانی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای پشتیوانیتان لێدەكەین

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 13 ی ئاداری 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، هێرشە تیرۆریستییەکەی هەولێری سەرکۆنەکرد.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ئەم هێرشە تیرۆریستییە، پێشێلکاریيەکی زەقی سەروەری عێراقە.
سەرۆکی حکوومەت، جەختی لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەنگۆ و بانگەشە ناڕاستانە كردەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا بڵاودەکرێنەوە و ماوە ماوە دەکرێنە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای کرد بۆ سەرکۆنەکردنی ھێرشە تیرۆریستییەکە و داواشی کرد ئەمەریکا پشتیوانی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *