نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی: لە عێراق حوكمڕانییەكی دروست بێتەدی

پارتی: لە عێراق حوكمڕانییەكی دروست بێتەدی

ئەمڕۆ هەینی مەحموود محەمەد گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند نابێت لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا، ئەو هەموو سوپرایزە هەبێت، بەڵكو دەبێ وڵاتەكە بەڕێككەوتنی هەموو لایەك بەشێوەیەكی تەندروست بەڕێوەببرێت، چونكە ئەم دۆخە لە بەرژەوەندی هیچ لایەكدا نییە.
مەحموود محەمەد دەڵێ:”نابێت لە عێراقدا شەو بخەوین و بەیانییەكەی هەڵبستین، سەربازێكی عێراقی بڵێ “قررنا ما یلی” ئەم بڕیارانەی خوارەوەمان دەركرد، بەڵكو ئێمە لە كودەتاكانی عێراق تێر بووین، دەبێ لە عێراقدا بیر لەوە بكرێتەوە چی بۆ هەموو پێكهاتەكان باشە، ئەوە بكرێت.
دەشڵێ لەو هەموو كودەتایانەی بەسەر عێراقدا هاتن، هەموو لایەك زیانمان كرد، لە ڕەتكردنەوەی پێكەوەژیاندا لە عێراق، هەموو لایەك زیانمان بەركەوت، ناكرێ لەناكاو شتێك بێتە گۆڕێ و خەڵك تووشی سەرسڕمان بكات، بەڵكو دەبێ بەتەوافوق حوكمڕانییەكی دروست بێتەدی.
گوتەبێژی فەرمیی پارتی ئاماژەشی بەوە دا كە عێراق نە هەژارە و نە بێتوانایە، ئەگەر حوكمڕانییەكی تەندروست كرابوایە، ئێستا ئەم وڵاتە لە ڕیزی پێشەوەی وڵاتانی پێشكەوتوو و تەكنەلۆژی جیهان دەبوو.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *