نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كۆنسوڵخانەی ئەمریكا دەڵێ هاوبەشی پەرۆشی سەركردایەتی كوردین و هاوكاریان دەبین

كۆنسوڵخانەی ئەمریكا دەڵێ هاوبەشی پەرۆشی سەركردایەتی كوردین و هاوكاریان دەبین

كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ڕای گەیاندووە، هاوكاری سەركردایەتی كوردستان دەبین لە ڕوبەڕوبوونەوەی تووند و تیژی دژ بەژنان،داوای پاراستنی مافەكانی مرۆڤ دەكەین.

لە ڕاگەیەندراوێكی پەرەی فەرمیی كۆنسوڵخانەی ئەمریكا بڵاو بووەتەوە دەڵی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا،هاوبەشی پەرۆشی سەركردایەتی كوردستان دەكات دەربارەی،هەڵكشانی بەم دوواییانەی پێشێلكردنی مافەكان و كوشتنی ژنان لە ژێرناوی شەرەف.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی كۆنسوڵی ئەمریكا هاتووە:” وەكو كوشتنەكانی بەمدووایانەی ئیمان و ماریا و سامی مەغدید و مریەم یەعقوب و عەیدێ مووحەمەد، دەوای لێكۆڵینەوە ئەنجام بدرێت و وەڵامێكی یاسایی بەدووادابێت و ئەنجامدەرانیان بەرپرسیار بكرێن،ئێمە هانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەدەین دەدەین بۆ بەردوام بوون لەسەر هەنگاونانی مانادار بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و پارێزراوی و پاراستنی مافەکانی هەموو هاوڵاتیان.

لە ڕاگەیەندراوەكەش دەڵێ:”هەروەها ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *