
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کۆڕبەندێک بۆ رەخساندنی هەلی کار و بەرەوپێشبردنی پیشەسازی، به ئاماده‌بوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ساز دەکرێت.
د. محەمەد شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، راگەیاند: له‌ژێر چاودێری و به‌ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، گه‌وره‌ترین كۆربه‌ندی گرنكیدان به‌پیشه‌سازی و ره‌خساندنی هه‌لی كار، ساز دەکرێت.
هەروەک محەمەد شوکری رایگەیاند: کۆڕبەندەکە رۆژی یەکشەممە 6-3-2022 لە هەولێر بەڕێوە دەچێت و تێیدا مەسرور بارزانی باسی بەرنامەی حكوومه‌ت لە رابردوو و داهاتوودا دەکات، جگە لە باسکردنی بونیادنانی ناوچەی پیشه‌سازی و رەخساندنی هه‌لی كار.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژەی بەوەش کرد، کۆڕبەندەکە به‌ئامانجی پێشخستنی زیاتری كه‌رتی پیشه‌سازی و خستنەڕووی هه‌وڵه‌کانی كابینه‌ی نویه‌می حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ره‌خساندی هه‌لی کار، ساز دەکرێت.