نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی و عیزەت شابەندەر هەنگاوە دەستوورییەکانی عێراق تاوتوێدەکەن

سەرۆک بارزانی و عیزەت شابەندەر هەنگاوە دەستوورییەکانی عێراق تاوتوێدەکەن

ئەمڕۆ 20-02-2022 سەرۆك بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازیی لە عیزەت شابەندەر، كەسایەتیی سیاسیی عێراقی کرد و ئاڵنگارییەکانی بەردەم هەنگاوە دەستوورییەکانی دوای یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێکرد.

 بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و ئاڵنگارییەکانی بەردەم هەنگاوە دەستوورییەكانی دوای یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاڵوگۆڕ كردووە. 

دیدارەکە لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لە دانیشتنێکدا یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستانی بە “نادەستووری” هەژمارکرد و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە رادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ و وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندکرد. 

لەو بارەشەوە سەرۆک بارزانی رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق “تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدراڵیی عێراقە”

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *