
له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا، كه له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی میری قه‌ته‌ر بوو، مه‌سرور بارزانی، به‌جیا له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر و سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ڕ و وه‌زیرانی بازرگانی و وزه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا، جه‌خت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كان كراوه و له‌گه‌ڵ ده‌وحه رێككه‌وتوون تیمێكی ته‌كنیكی پێكبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بواره جیاوازه‌كانی ئابووری، بازرگانی، پیشه‌سازی و كشتوكاڵ رێكبكه‌ون.
دوای كۆبوونه‌وه‌كانیش، نیوه‌ڕۆخوانێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن شێخ خالید بن خەلیفە ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر، بۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكخرا.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە