نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک وەزیرانی قەتەر، نیوه‌ڕۆخوانێكی بۆ سەرۆک وەزیرانی کوردستان رێكده‌خات

سەرۆک وەزیرانی قەتەر، نیوه‌ڕۆخوانێكی بۆ سەرۆک وەزیرانی کوردستان رێكده‌خات

له‌ دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا، كه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی میری قه‌ته‌ر بوو، مه‌سرور بارزانی، به‌جیا له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر و سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ڕ و وه‌زیرانی بازرگانی و وزه‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا، جه‌خت له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و ئابوورییه‌كان كراوه‌ و له‌گه‌ڵ ده‌وحه‌ رێككه‌وتوون تیمێكی ته‌كنیكی پێكبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بواره‌ جیاوازه‌كانی ئابووری، بازرگانی، پیشه‌سازی و كشتوكاڵ رێكبكه‌ون.

دوای كۆبوونه‌وه‌كانیش، نیوه‌ڕۆخوانێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن شێخ خالید بن خەلیفە ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر، بۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكخرا.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *