نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە سویسرا دەکات

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە سویسرا دەکات


ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە فەوزی قەدور نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سویسرا کرد بۆ کۆچی دوایی د.قەھرەمانی برای.

سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە سویسرا، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *