
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24، نێردراوه، هاتووه: “ئەوەی ھەیە ( گرێبەستە) بەکاتی لە( جێگادانان ) ئەویش بەھۆی وازھێنان یان دابڕانی کارمەندێکی گرێبەستەوە دەبێت بەھەمان بڕوانامە”.
له باره‌ی ناوهێنانی دوو كه‌س گوایه له وه‌زاره‌ته‌كه دامه‌زراون، وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، “ئەو دوو بەڕێزەی ناویان ھێنراوە لەجێگای دووکەس دانراون، کە بە ویستی خۆیان وازیان ھێناوە، بە پێی مەرج و رێنمایی گرێبەستیان بۆ کراوە”.
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، پرسی له‌جێگه‌دانانی كارمه‌ندی گرێبه‌ست “بەپێی پێویست بەشێوەی کاتی لەھەموو وەزارەتەکان بەردەوام پەیڕەو دەکرێت، بۆ بەرچاو روونی لە ماوەی ساڵی رابردوو تا ئێستا 60 حاڵەتی لە جێگه‌دانان لە وەزارەتمان کراوە، ئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت بەپێی رێنماییە کارگێڕییەکان”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە