نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی و هومام حەموودی هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکەن

مەسرور بارزانی و هومام حەموودی هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هومام حەموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا و جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی و لە یەکنزیکبوونەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرا لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و چارەسەکردنی کێشە و ناکۆکییەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ.

شاندی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستانیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە سەرکەوتنی ھەرێم سەرکەوتنی ھەموو عێراقە و پێویستە ھەموو ھەوڵەکانمان چڕبکەینەوە لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی گشت ھاووڵاتییانی عێراق.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *