بەستنی ماسک هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یەکێک بوو لە ڕێکارە هەرە گرنگەکانی خۆپارێزی لە توشبوون بە ڤایرۆسەکە و بڵاوبوونەوەی لە کەسانی توشبووەوە بۆ دەوروبەر
بەڵام لە زۆر کاتدا پێویست بوو ئەم ماسکە لاببرێت بە تایبەت لە کاتی نان خواردن و گفتووگۆکردن، لە کۆریای باشوور بۆ چارەسەری ئەم گرفتە ماسکێک بە دیزاینێکی نوێ دروستکراوە کە تەنها لووتی کەسەکە دادەپۆشێت و دەکرێت لە کاتی نان خواردنیشدا لانەبرێت
ئەم ماسکە ناوی”کۆسکە” و لە لایەن کۆمپانیایەک بە ناوی “ئاتمان” بڵاوکراوەتەوە و ئێستا لە بازاڕەکاندا بە نرخی هەشت دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشرێت