
بۆ چارەسەری دۆخی عێراق سەرۆك بارزانی دەستپێشخەرێكی ڕاگەیاند
سەرۆك بارزانی پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و ڕای دەگەیەنێت، نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پرۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن.
سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕای دەگەیەنێت، لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پرۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو.
سەرۆك بارزانی دەڵێت، لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە، نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن.
لە كۆتایی پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئەرێنی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت.