نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مێر منداڵێک ڕفێندرا

مێر منداڵێک ڕفێندرا

لە ماوەی رابردوودا چرکە نێت وەکو یەکەم سایتی ھەواڵی دەنگۆی بێسەروشوێن بوونی نوسەر رەخنەگر توانا مێرگەسەری بڵاو کردەوە ، ھەر دوێنێش ڕێکەوتی ٢٦/١٠/٢٠٢١/ کورەکەی (خۆشناو توانا) لەلایەن گروپێکی نادیارەوە بەرەو شوێنێکی نادیار رفێنرا ، پەیامنێرمان پەیوەندی کردوە بە بەژدار ئیسماعیل کە دەکاتە مامی رفێنراوەکە و رایگەیاند : برازاکەم لە دوای گەرانەوەی لە قوتابخانە لەلایەن سێ کەسەوە رفێنراوە ، بە گوێرەی وتەی شایەتحاڵەکان بێت دوو کەسیان خۆشناویان رفاندوە و کەسی سێیەمیان شۆفێر بووە و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە و دەم و چاوی کەسەکانیش لە لایەن شایەتحاڵەکانەوە نە ناسراونەتەوە ، بەخێرایی پۆلیسمان ئاگادار کردۆتەوە و ھاتنە شوێنی روداوەکە لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێکردوە، راشیگەیاند رفێنەرەکان پەیوەندیان بە باوکی رفێنراوەکەوە کردوە و پێیان وتوە ئەگەر نەگەڕێیتەوە کوڕەکەت دەکوژین . کەمتر لە خولەکێکیش دەرفەتیان پێی داوە لەگەڵ خۆشناوی کوڕی قسە بکات و وتویەتی کوڕەکەی زۆر ترساوە و لە دۆخێکی دەرونی زۆر خراپ دایە .

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *