مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی – ئیماراتی کرد، لە راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، دوای “سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی” ئێوارەی رۆژی چوارشه‌ممه 26ی كانوونی دووه‌می 2022 گەڕایەوە هه‌ولێر.
لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌بوزه‌بیی پایته‌ختی میرنشینی ئیمارات له‌گه‌ڵ شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نههیان، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كدارەکان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئەو وڵاتە كۆبووه‌وە.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات كردووه، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، كه خزمه‌ت به كه‌رتی گه‌شه‌پێدان و بنیاتنان ده‌كات.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیداره‌كانیدا تیشكی خستووەتەسهر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پێشڤه‌چوونه‌كانی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و گرنگیی هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر بۆ دابینكردنی پشتیوانیی ئاشته‌وایی له ناوچه‌كه و داهاتوویەکی باشتر له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه.
هەرێمی کوردستان و ئیمارات پەیوەندییەکی دۆستانەی مێژووییان هەیە، ساڵی رابردوو لەسەر داوای فەرمیی محەممەد بن زاید، نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ جێنشینی ئەبوزەبی و بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆبووەوە.
بەپەلە
مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …