نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانى ئامادەیی حکوومەتی بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگیی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریی لوبنان دەربڕی

مه‌سرور بارزانى ئامادەیی حکوومەتی بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگیی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریی لوبنان دەربڕی

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24/1/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دادوەر هنری خووری وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری کرد، کە لە سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریى لوبنان و یاریده‌ده‌ر‌ى ئه‌منیدارى گشتیى كۆمكارى عه‌ره‌بى پێک هاتبوو.

شاندی لوبنانی جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و لوبنان لە بوارە جیاجیاکان کردەوە، بە تایبەتی برەودان بە هەماهەنگیی لە بواری دەسەڵاتی دادوەریی و سوودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونەکانی یەکتر.

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی گرنگی دەسەڵاتی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان کە دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە، ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەهێزکردنی هاریکاریی و هەماهەنگیی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریی لوبنان دەربڕی.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *