نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی داعشه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی داعشه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، هاتووه‌، بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستییەی چەکدارانی داعش بۆ سەر سوپای عێراق دەکەین، کە بەهۆیەوە کۆمەڵێک لەجەنگاوەرانی فیرقەی یەکی سوپای عێراق لەناحییەی (عوزێم) لە پارێزگای دیالە، شەهیدبوون.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت: بەردەوامی ئەم کردەوانە، ئەرکمان لەپێکەوەیی و بەردەوامی هەمەهانگی وهاوکارییەکان لە راوەدوونانی تیرۆریستان زیاتر دەکات. 
وه‌زاره‌تی  پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، دۆخی ئێستای ناوچەکە و دەرکەوتنەوەی جموجۆڵه‌ تیرۆریستیەکان و زیندبوونەوەی شانە نووستووەکان مەترسیەکی هەستپێکراوەو، هەماهەنگی و ڕۆڵبینینی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەدیاریکراوی لەناوچانەی بۆشایی ئەمنیان هەیە، پێویستیەکی هەنووکەیە. 
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌: دووپاتی دەکەینەوە، ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە تیرۆریستییە، داوا دەکەین پێداچونەوەو رێوشوێنی جددی بگرێتەبەر بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان و کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر لەپێناو ڕاوەدونان و تێکشکاندنی تەواوەتی شانە نوستوەکانی تیرۆریستان.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات،  بەو بۆنە خەمناکەوە، هاوخەمی خۆمان دووپاتدەکەینەوە، سەرەخۆشی لە  خانەوادەو کەسوکاری شەهیدانی ئەم روداوەو تەواوی خانەوادەی شەهیدانی ماوەی رابردووی پەلامارە تیرۆریستیەکانی داعش دەکەین.
 شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی ڕابردوو، چه‌كدارانی داعش له‌ پارێزگای دیاله‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر فیرقه‌یه‌كی سوپای عێراق كه‌ یازده‌ سه‌رباز كوژراو له‌ نێو كوژراوانیشدا ئه‌فسه‌رێكی باڵا هه‌بووه‌. 

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *