نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بە بۆمب هێرشکرایە سەر ماڵی سەرکردەیەکی تەقەدووم

بە بۆمب هێرشکرایە سەر ماڵی سەرکردەیەکی تەقەدووم

درەنگانی شەوی رابردوو بە بۆمبی دەستی هێرشکرایە سەر ماڵی سەرکردەیەکی هاوپەیمانی تەقەدووم. لە راگەیەندراوێکیشدا تەقەدووم ئەو هێرشە بە هەڵسوکەوتی هەرزەکارانە ناودەبات.

پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند “درەنگانی شەوی رابردوو دوو کەسی نەناسراو، لەرێگەی بۆمبی دەستییەوە، هێرشییان کردە سەر ماڵی عەبدولکەریم عەبتان، سەرکردە لە هاوپەیمانی تەقەدووم، لە ناوچەی سەیدیەی شاری بەغدا. بەگوێرەی زانیارییەکان هێرشەکە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە”.

هاوپەیمانێتی تەقەدووم کە محەمەد حەلبووسی سەرۆکایەتی دەکات لەو بارەوە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و هێرشەکەی بە هەڵسوکەوتی هەرزەکارانە ناوبرد.

هەر لەسەر ئەم جۆرە هێرشانە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، بڕیاریدا لەدوای 12ی شەو، هاتووچۆی ماتۆڕسکیلەکان قەدەغە بکرێت.

عەبدولکەریم عەبتان، سەرکردە لە هاوپەیمانی تەقەدووم
عەبدولکەریم عەبتان، سەرکردە لە هاوپەیمانی تەقەدووم

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *