
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی، حاکم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنیان بە سەرۆک و جێگری یەکەم و جێگری دووەمی سەرۆکی پهرلهمانی عێراق.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، پەیامێکی لەبارەی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پهرلهمانی عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بە سازکردنی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پهرلهمانی عێراق و رایگەیاندووە کە سازکردنی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پهرلهمان بەشێکی دانەبڕاوە لە پرۆسەی دیموکراتییەت لە عێراق و سەرەوەریی نیشتمانی.
لە بهشێكی دیكهی پەیامەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ھاتووە: پیرۆزبایی دەکەین لە محەمەد حەلبوسی بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک و، ھەروەھا لە حاکم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا بەبۆنەی ھەڵبژاردنیان بە جێگری یەکەم و جێگری دووەمی سەرۆکی پهرلهمان.
ههروهها باڵوێزخانهی ئهمریكا راشیگهیاندووه: بەڕچاوکردنی ئەو رۆڵە گرنگەی کە عێراق لە سەقامگیریی و ئاسایشی ھەرێمیی دەیگیرێت، ئومێدەوارین سەرکردەکانی عێراق و ئەنجوومەنی نوێنەران پەلە بکەن لە پێکھێنانی حکوومەتی نوێ، بۆ ئەوەی حکوومەت بتوانێت ئەرکە گرنگەکانی لە پاراستنی دیموکراتییەت و سەرەوەریی نیشتمانیی جێبەجێ بکات و بەرەوڕووی ئەو ئاڵنگارییانەیش ببێتەوە کە لەئێستادا رووبەڕووی عێراق و ناوچەکە بوونەتەوە.