نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جووتیار عادل: 200 ملیار دینارەكە دەگاتە كوردستان و هەوڵدەدەین پێدانی مووچە دووانەكەوێت

جووتیار عادل: 200 ملیار دینارەكە دەگاتە كوردستان و هەوڵدەدەین پێدانی مووچە دووانەكەوێت

ئەمڕۆ سێشەممە جووتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، 200 ملیار دیناری مانگی 12ی ساڵی رابردووی هەرێمی کوردستانی پەسند کرد.
هەروەها رای گەیاند كە چاوەڕوانی تەواوکردنی ڕێکارەکانن بۆ ئەوەی پارەکە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی بنێردرێت.
گوتەبێژی حکوومەت جەختیشی کردەوە وەکو پێشوو بەڵێنیان داوە پێشینەی کاری حکوومەت دابینکردنی مووچەیه، گوتیشی “گرفتمان لە کۆکردنەوەی داهات هەیە، هیوادارین ئەو مانگە مووچە دوانەکەوێ و هەموو هەوڵمان ئەوەیە لە کاتی خۆی مووچه بدرێت”.
جووتیار عادل باسی لەوەش کرد ماوەی دووهەفتەیە دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێمی کوردستانن و وردبینی له خەرجییەکان دەکەن.

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *