نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی.. تیمێكی تەندروستی ئاژەڵ سەرپەرشتی چارەسەر كردنی پڵنگێكی بریندار دەكەن

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی.. تیمێكی تەندروستی ئاژەڵ سەرپەرشتی چارەسەر كردنی پڵنگێكی بریندار دەكەن

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو پڵنگێك لە دەڤەری بادینان دەبێتە تەڵەوە و بریندار دەبێت، سەرۆك وەزیرانی كوردستان مەسرور بارزانی، پارێزگاری دهۆك ڕادەسپێرێت گرنگی بە تەندروستی پڵنگەكە بدەن.

سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ چركە دەڵێ:” مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پارێزگاری دهۆكی ڕاسپاردووە پڵنگە برندارەكە چارەسەر بكرێت و بگەڕێندرێتەوە بۆ ناو سروشتی بادینان.

سەرچاوەكە وتیشی:” لە ئێستەدا تیمێكی تایبەتی تەندروستی ئاژەڵ سەرقاڵی چارەسەر كردنی پڵنگەكەن و ڕەوشی تەندروستی بەرەو باشی ڕۆشتووە، لەگەڵ چارەسەر بوونی تەواوەتی و سارێژ بوونی برینی پڵنگەكە دەگەڕێندرێتەوە سروشتی بادینان.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *