نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بکوژی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بەردەڕەش دەستگیر کرا

بکوژی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بەردەڕەش دەستگیر کرا

بکوژی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بەردەڕەش دەستگیر کرا کە به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی لە نێوان دوو هاوسێ کەسێک کوژرابوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: ئەو تۆمەتبارەی لە قەزای بەردەڕەش کە لە شەڕێکدا کەسێکی کوشتبوو دەستگیر کرا.

ڕاشیگەیاند: 3 تۆمەتبارن کە لە نێویشیاندا بکوژەکەش دەستگیر کراوە، ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی تۆمەتبارەکان، دوای ئەوە ڕەوانەی دادگە دەکرێن بەپێی مادده‌ی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی.

جێی باسە پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش، شەڕ دروست بوو و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو کە هەردووکیان برای یەکتربوون.  

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *