نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی دانیێل میتران دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی دانیێل میتران دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی دامەزراوەی دانیێل میتران كرد و باسی لە هەڵوێستی دۆستانە و پشتیوانیی خاتوو دانیێل میتران و فرانسوا میترانی کرد کە لە ڕۆژانی سەختدا پشتیوانییان لە گەلی کوردستان کردووە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7/12/2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جیلبێرت میتران، کوڕی دۆستی دێرینی گەلی کوردستان خاتوو دانیێل میتران و سەرۆکی دامەزراوەی (دانیێل میتران – فرانس لیبرتێ) کرد.

لە دیدارەکەدا کە ئێریک شۆڤالیێ، باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان، بە ڕێز و پێزانینەوە، باسی لە هەڵوێستی دۆستانە و پشتیوانیی خاتوو دانیێل میتران و فرانسوا میترانی کرد کە لە ڕۆژانی سەختدا پشتیوانییان لە گەلی کوردستان کردووە، بۆیە هەمیشە کردەوە و هەڵوێستە مێژووییەکانیان لە یادی گەلی کوردستان بە زیندوویی دەمێننەوە.

سەرۆکی دامەزراوەی (دانیێل میتران – فرانس لیبرتێ)، ئاماژەی بەوە دا کە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی حکوومەتی هەرێمى كوردستان، جێی هیوا و ئومێدە و ئامادەیی خۆیشی بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان، لە نێوەندە دیپلۆماسییەکانی جیهاندا دووپات کردەوە.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *