نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجومەنى زانکۆى سلێمانى داوایەک ئاراستەى خوێندکاران و مامۆستایان دەکات

ئەنجومەنى زانکۆى سلێمانى داوایەک ئاراستەى خوێندکاران و مامۆستایان دەکات

ئەنجومەنى زانکۆى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، وێڕای پشتگیریان لەداوا ڕەواكانی خوێندکاران بەڵێنیانداوە كە نوێنەری ڕاستەقینەیان بن بۆ داواكردن و بەدواداچوونی سەرجەم مافە ڕەواكانیان و تەنانەت ڕێگەشنەدرا لە ڕۆژانی ڕابردوو هیچ خوێندكارێكی زانكۆكەمان سزا بدرێت لەبەرامبەر داواكردنی مافە ڕەواكانی.

راشیگەیاندوە، پێویستە سەرجەم كۆلێج و بەش ومامۆستایانی زانكۆكەمان پابەندبن بە وانەوتنەوە وتاقیكردنەوەكان لەكاتی دیاریكراو بەپێی خشتەی وانە وتاقیكردنەوەی كۆلێجەكان و ڕۆژمێری ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) وە.

ئەنجومەنى زانکۆى سلێمانى داواى لە خوێندكارانیش کردوە، پابەندبوونی تەواویان هەبێت بە وانەکانیان و تاقیکردنەوەکان، ئەوەش لەپێناو دوانەكەوتنی ساڵی خوێندن و زەرەرمەند نەبوونی خوێندكاران وئاسایی بونەوەی پرۆسەی خوێندن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *