نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: پێكوتە وەربگرن و ئازیزانتان لە كۆرۆنا بپارێزن

مەسرور بارزانی: پێكوتە وەربگرن و ئازیزانتان لە كۆرۆنا بپارێزن

ئەمڕۆ یەكشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە هاووڵاتییان كردەوە پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا وەربگرن، تا خۆیان و ئازیزانیان لە پەتای كۆرۆنا بپارێزن.

سەرۆكی حكوومەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە “داوا لە کوردستانیان دەکەم پێكوتە وەربگرن، خۆتان و کەسە ئازیزەکانتان لە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بپارێزن”.

ئاماژەشی بەوە كردووە كە تا ئێستا بڕی 2,536,199 ژەمە پێكوتە دەستەبەر کراوە و بڕی 1,528,644 ژەمە پێكوتەش بە خەڵک دراوە.

مەسرور بارزانی رای گەیاندووە كە لە هەر یەکێک لە 200 بنکەکە، هاووڵاتی دەتوانێ بەبێ بەرانبەر پێكوتە وەربگرن. هەروەها ئەم لینكەی خوارەوەشی داناوە لە تویتەکەیدا کە لە ڕێگەیەوە خەڵک دەتوانن بە ئۆنڵاین ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنی پێكوتە.
https://t.co/wZ4dpxXZBL

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *