نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەعیدی پیرە:كاتی كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكان ئاشكرا دەكات

سەعیدی پیرە:كاتی كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكان ئاشكرا دەكات

بڕیارە دوای کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، لایەنەکان بکەونە دانوستان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، بەرپرسێکی یەکێتیش دەڵێ، سەرۆکی ھەرێم رۆڵی ھەبووە لە کۆکردنەوەی لایەنەکان و پێویستە پێش ئەوەی بچینە بەغدا، کۆبوونەوەی لایەنەکان بکرێت.
سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، راگەیاند: “یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێی باشە ھەرێمی کوردستان بە یەک پاکێج بچێتە بەغدا بۆ دانوستان، چونکە ئێمە یەک قەوارەین وەک ھەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوە بۆچوونی یەکێتی ئەوەیە ھەموو ئەو لایەنانەی لە ھەڵبژاردنی ١٠ی ئۆکتۆبەر کورسییان بەدەست ھێناوە، کۆببنەوە و بە پڕۆژەیەکی ھاوبەش و شاندێکی ھاوبەش دەست بە دانوستان بکەن لەگەڵ بەغدا”.
بەرپرسەکەی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: “چەندین کێشەی ھەڵواسراو لە نێوان ئێمە و بەغدا ھەن، ماددەکانی دەستوور و پرسی پێشمەرگە و سەرھەڵدانەوەی داعش و پرسی کۆچی گەنجان و بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان، ھەموو ئەوانە پێویستە بکرێنە یەک پاکێجی لایەنە کوردستانییەکان بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا”.
لەبارەی ھەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان، سەعدی پیرە دەڵێت: “ھەوڵ ھەن و ھەر دوای ھەڵبژاردن پارتی سەردانی لایەنە سیاسیەکانی کرد، لەوێ ئەو بابەتە باس کرا، کێشە نییە لە کوێ کۆدەبینەوە، گرینگ ئەوەیە کۆببینەوە، یەکێک لە ئەرکەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بێگومان ئەوەیە لایەنەکان ئاگادار بکاتەوە و کۆیان بکاتەوە پێش ئەوەی بچنە بەغدا، پێشتریش چەند جارێک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەم کارەی کردووە و سەرکەوتوو بووە لە کۆکردنەوەی لایەنەکان و خەڵکیش گوێی لێ دەگرێت”.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *