
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه كه‌سێك به‌نیازبوه بچێته ناو فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی فه‌رمانگه‌كه‌وه كوژراوه.
پۆلیسی هه‌ولێر له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان.
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه كه پاسه‌وانه‌كانی فه‌رمانگه‌كه ڕوبەڕوی كه‌سه‌كه بوونەتەوە و كوشتویانه، هێزەکانی پۆلیسیش دەستبەجێ گەیشتونەته شوێنی ڕوداوه‌كه و تەرمی کوژراوەکه‌یان بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستوه‌ته‌وه.
پۆلیسی هه‌ولێر هۆكاری هه‌وڵی كوژراوه‌كه‌ی بۆ چونه‌ناو فه‌رمانگه‌كه رون نه‌كردوه‌ته‌وه به‌ڵام رایگه‌یاندوه كه لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە و دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە.