مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە گیروگرفتەکانی قوتابیان، لە هەولێر لەگەڵ ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆکانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای کۆبوونەوەی لەگەڵ قوتابیان گوتی: “حەز دەکەم گفتوگۆیەکی راشکاوانە لەگەڵ ئێوە بکەم و گوێتان لێبگرم، بۆ ئەوەی بزانم داواکارییەکانی ئێوە چییە”.
مەسرور بارزانی، رایگەیاند: “ئێمە دەزانین لە وڵاتێک‌دا دەژین، بەداخەوە بە درێژایی مێژوو دووچاری چەندین قەیران و کێشە و مەینەتی و هێرش بۆتەوە و زۆر غەدر و زوڵمی مێژوویی بەرامبەر وڵات‌دا کراوە، بەتایبەتی وەک بینیمان ئەم ماوەی دوایی چۆن مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە، دەزانین نەتەوە و خەڵێکی مەغدورین بە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان، کە لە کوردستان دەژین، هەموو هەوڵێک دراوە نەهێڵن خۆمان لەسەر پێی خۆمان بوەستین، هەمووکات واکراوە لایەنەکانی دیکەش سوود لە جیاوازیی نێوانمان و ئەو کێشە و قەیرانانەی هەندێک جار دروست دەکرێن وەربگرن”.
سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بەوەشدا: “ئێمە چەندین ئەرکمان لەسەر شانە، ئەرکی سەرەکی ئێمە ئەوەیە ئه‌م ئەزموون و کیانە بپارێزین و داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو دروست بکەین، جگە لەوەش ئەرکێکی دیکە ئەوەیە، هەر هاووڵاتییەک بتوانێت خۆی پێبگەیەنێت و ئیش و کاری خۆی بکات، رۆڵی خۆی لەناو کۆمەڵگە ببێنێ و پەرەی پێبدات”.
مەسرور بارزانی، لە وتارەکەیدا بۆ قوتابیان گوتی: “من دەزانم ئێوە کێشەتان هەیە، بەڵام لە هەموو کوردستان کێشە هەیە، باسی هەر چین و توێژێک بکەین، رەنگە چەندین گیروگرفتیان هەبێت، چارەسەرکردنی کێشە بەوە دەکرێت گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر بکەین، گوێ لە یەکتر رابگرین و پێکەوە هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەین، حوکمڕانی تەنیا ئەوە نییە حکومەتێک حوکمڕانی بکات و هاووڵاتیش تەنیا گوێڕایەڵ بێت، دەبێ هەردوولا پێکەوە کار بکەن، ئەرک و ماف بۆ هەردووکیانە، دەبێ ئەو ئەرک و مافە، بەرپرسیاریەتی هاوبەش بێت، هەموومان پێکەوە ئیشی خۆمان بکەین و گوێ لە یەکتر بگرین و لە خزمەتی یەکتر دابین، بۆ ئەوەی سوودی زیاترمان بۆ خەڵک و وڵاتەکەمان هەبێت”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راشیگەیاند: “بیستم لەم دواییە هەندێک گیرگرفت هەبووە لە بەشە ناوخۆییەکان، پێویستیان بە چاککردنە، داواکارییەکانی ئێوە بەردەوام گەیشتووە و هەموو هەوڵێکیش دەدەین بۆ ئەوەی ئەو گرفتانە چارەسەر بکەین، لەلایەکی دیکە بینینیمان کە خۆپیشاندان کرا، خۆپیشاندان مافێکی ئاساییە و هەموو چین و توێژێک دەتوانێت بە شێوەیەکی ئارام و ئاشتییانە خۆپیشاندان بکات، حکومەت پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەکات، بەڵام خوا نەخواستە ئاڕاستەکردنی خۆپیشاندان بە شێوازێکی تر، یان هەندێک کەسی دیکە خۆیان تێبخزێنن و بێنە ناو خۆپشاندان، کە بابەتەکە والێبکەن فەوزا و توندوتیژی دروست بێت، ئەمە نە خزمەتی مافەکانی قوتابیان و نە داواکارییەکانیان دەکات، نە چارەسەری گرفتەکان دەکات، بە پێچەوانەوە کێشەکان قووڵتردەکەن و رێگە دەدەن خەڵكێکی دیکە سوود لەو خۆپیشاندانە وەرگرن، لەبەر ئەوە داوا لە هەموو خوشک و برایانی خۆشەویست دەکەم، ئەگەر خۆپشاندان دەکەن با خۆپیشاندانەکان ئاشتیانە و ئارام بن، زۆر بە مەدەنیانە داواکارییەکانی خۆتان پێشکەش بکەن، یان هەموو جارێک دەتوانن نوێنەرتان بنێرن، بۆ ئەوەی داواکارییەکانتان بە حکومەت بگەن”.
سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە، سەرۆکی حکومەت گوتی: “ئەوەی بینیمان سووتاندنی بارەگا و پەلاماردانی یەکتر، خوانەخواستە توندوتیژی و خوێنڕشتن، لە راستیدا هەموومان ئازار دەدات، باوەڕناکەم کەس لە ئێوەش ئەمەتان پێخۆش بێت، بەڵام بۆچی رێگە بدرێت یەکێکی دیکە بێت بە ناوی خۆپیشاندان، ئەجێندای سیاسی خۆی بەناوی قوتابی جێبەجێ بکات، پێش هەموو کەسێک دەبێ ئێوە خاوەنداریەتی ئەم وڵاتە بکەن، پێش هەموو کەس دەبێ ئێوە نەهێڵن هیچ کەسێک بێت خۆپیشاندان بقۆزێتەوە و سوود لە قوتابی و شوێنی قوتابیان بکات بۆ ئەجێندای قوتابیان بکەن”.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قسه‌كانیدا داوایه‌كی ئاراسته‌ی قوتابیان كرد و گوتی:”ئێوه پێشمه‌رگه‌ی قوتابی بن، له پێش هه‌موو كه‌سێك به‌رگری له كه‌رامه‌ت و مافی وڵاته‌كه‌تان و سیمبولی وڵاته‌كه‌تان بكه‌ن، باوه‌ڕ بكه‌ن هێنده جێگه‌ی داخ بوو كه بینیمان ئاڵای كوردستان به پێوه چوونه سه‌ری، كه بێڕێزی و بێحورمهتی به‌رامبه‌ر سیمبولێك كرا كه بووه‌ته به‌رگی چه‌ندین شه‌هید، هه‌زاران شه‌هید له ژێر ئه‌و ئاڵایه نێژراون، ئینجا بێڕێزیكردن به‌مه چۆن داواكاری قوتابییه، چۆن ئه‌مه گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌مه دیاره ده‌ستێك هه‌یه ویستویانه سوود له هێز و توانای قوتابی وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بێن خوا نه‌خواسته هیچ به‌هایه‌كی نیشتمانی و خۆشه‌ویستییه‌ك بۆ وڵاته‌كه‌مان نه‌هێڵن، ئێوه پێش هێزه ئه‌منییه‌كان و فه‌رمییه‌كان ده‌بێت رێگری له‌وه بكه‌ن كه سووكایه‌تی به سیمبول و كه‌رامه‌تی وڵاته‌كه‌مان بكرێت، من دڵنیام ئه‌مه ئیشی قوتابی نه‌بووه، هه‌ر كه‌سێك ئه‌مه‌شی كردووه حكومه‌ت لێی بێده‌نگ نابێت، ئه‌وانه‌ی كه بێڕێزی به‌رامبه‌ر به ئاڵای كوردستان ده‌كه‌ن پێویسته رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه، به توندترین شێوه ئیدانه‌ی ئه‌م جۆره كارانه ده‌كه‌ین، له‌هه‌مانكاتدا ئیدانه‌ی كاردانه‌وه‌ی توند ده‌كه‌ین، چ له‌لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر قوتابیان كرابێت، چ له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س كه به‌ناوی قوتابی په‌لاماری هێزه ئه‌منییه‌كانی دابێت، ئه‌مانه توندوتیژی و دروستكردنی پشێوییه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مافه‌كانی قوتابیان یه‌ك ناگرێته‌وه، بۆیه رێكاری یاسایی هه‌ن پێویسته چاره‌سه‌ری بكه‌ین، هیوادارم به زووییش چاره‌سه‌ر بكرێت”.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ده‌رماڵه‌ی قوتابیانه‌وه گوتی، ” به‌ڕێزان، ئه‌م زانكۆیانه‌ی كه حكومین، به‌خۆڕاین، حكومه‌ت به خۆڕایی خوێندن بۆ هاووڵاتیان و ئه‌و قوتابییه خۆشه‌ویستانه‌ی خۆی كه دێن له‌م زانكۆیانه وانه ده‌خوێنن دابین ده‌كات، داواكردنی ده‌رماڵه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنێكی خۆڕایی بكرێت، باوه‌ڕ بكه‌ن له‌هیچ شوێنێكی دوونیادا نییه، شتی وا نییه كه بڵێی من به خۆڕایی خوێندن ده‌خوێنم، بڕ پاره‌یه‌كیشم بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن بكه‌م، زانكۆی دیكه هه‌ن ئه‌هلین و خه‌ڵكێك هه‌ن له‌وانه‌یه ئیمكانییه‌تیان باش بێت، پاره‌ش ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنن، یاخوود هه‌ندێك جار نموونه‌ی ده‌ره‌وه ده‌هێننه‌وه، بۆ نموونه ده‌ڵێن له ئه‌وروپا وایه و یاخوود له ئه‌مه‌ریكا وایه، یان له وڵاتانی پێشكه‌وتوو وایه، قه‌رز به قوتابی ده‌درێت، راسته، ئه‌وانه‌ی له‌هه‌موو شوێنێكی پێشكه‌وتووی دوونیا، گه‌ر بمانه‌وێ چاو له وڵاتانی پێشكه‌وتوو بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا به‌رچاوتان روون بێت، له‌م وڵاتانه خوێندن بێ به‌رامبه‌ر نییه، هه‌موو قوتابییه‌ك ده‌بێت پار بدات، به‌ڵام چی ده‌كه‌ن، بانك قه‌رزیان پێ ده‌دات كه دواتر به قیست پاره‌ی خوێندنی خۆیان بده‌نه‌وه به زانكۆكان، ئه‌مه ئه‌و سیسته‌مه باوه‌یه كه هه‌یه، قه‌رزه‌كانیش حكومه‌ت نایدات بانك ده‌یدات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كرێی پاره‌ی خوێندنی بدات، ئێمه له حكومه‌ت خوێندنه‌كه بێ به‌رامبه‌ره، له‌به‌ر ئه‌وه نازانم ئه‌م داواكارییه بۆچی وه‌ها وروژێندرا، بۆچی وه‌ها باسكرا، پرسی ده‌رماڵه له 2014ـه‌وه نه‌ماوه، كاتی خۆی له عێراقیش هه‌بوو له‌وێش نه‌ماوه، له‌دوای 2014 دوای دروستبوونی قه‌یرانی دارایی مه‌سه‌له‌ی درماڵه نه‌ماوه، دوای 7 ساڵ دیسان ئه‌م بابه‌ته بوروژێندرێت، له‌سه‌ر چی، گوایه دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان باشتر بووه.
له‌باره‌ی دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، من زۆر باسی دوور ناكه‌م، له ساڵی 2014 تاوه‌كو ئێستا، ئه‌و بره بودجه‌یه‌ی كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له حكومه‌تی فیدڕاڵی وه‌ریبگریته‌وه، تا چوار ساڵ حكومه‌تی عێراق هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌نارد، ئه‌مه وایكرد حكومه‌ت بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانی خۆی بچێت قه‌رز له بانكه‌كان و حكومه‌ت ناوه‌ند و كۆمپانیاكان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م چوار ساڵه بتوانین ئیداره‌ی پێبكه‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی بوون به قه‌رز و له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مایه‌وه، ئێستا ئێمه به‌داخه‌وه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین، دوای ئه‌مه هه‌ر له‌م دوو ساله‌ی رابردووش (2020-2021) ئه‌م بڕه بودجه‌یه‌ی كه حكومه‌تی عێراق به گوێره‌ی رێكه‌وتنه‌كان كه كرا و به پێی ئه‌و بوودجه‌یه‌ی كه په‌سه‌ند بوو، ده‌بوایه پاره‌مان بۆ بنێرێت، 12 مانگ بوودجه‌یان بۆ نه‌ناردین، ئه‌مه هه‌مووی پاره‌یه، ئه‌م چوارساڵه‌ی پێشتر بووه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو ساڵه‌ی كه هه‌یه، كۆی بكه‌یته‌وه 23 ملیار كه پاره‌ی هه‌رێمه و مافی ئێوه‌یه حكومه‌تی عێراق نه‌یناردووه، به‌ڵام سه‌یر بكه‌ن ئه‌م بابه‌ته چۆن سوودی لێبینرا، لایه‌ن هه‌بووه داوای له حكومه‌تی فیدڕاڵ كردووه كه بڕه بوودجه‌ی هه‌رێم نه‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بڕوخێت، ئه‌مه به‌شێكی ئۆپۆزسیۆن بووه كه له راستیدا دژی به‌رده‌وامبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، ویستوویه‌تی سوود له تواناكانی حكومه‌تی فدڕاڵ ببینێ، رێگه نه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم بووژانه‌وه‌ی ئابووری بكات، تا ئه‌و ئاسته‌ش ئیداره‌ی خۆشی بكات، له‌لایه‌كی تره‌وه هاتوون لێره گله‌ییان كردووه و خه‌ڵكیان هانداوه ده‌ڵێن ئه‌وه‌تا حكومه‌ت پاره و مووچه‌تان پێ نادات وه‌رن خۆپیشاندان بكه‌ن، هاته له هه‌ردوو لاوه خه‌ریكی لێدانی ئه‌و ئه‌زموونه‌ن، له‌م كابینه‌یه و له‌م دوو ساڵه‌ی رابردوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كێشه‌و گرفتمان هه‌بووه، ئه‌مه بابه‌تی كۆڤیدهو دابه‌زینی نرخی نه‌وت، نه‌بوونی كاری بازرگانی و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قه‌رزه‌شمان له‌سه‌ر بوو ده‌ره‌نجام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌ی خۆی بكات، كه ده‌ڵێن مووچه نه‌دراوه، راست نییه، مووچه دراوه، راسته هه‌موو مانگێك نه‌مانتوانیووه مووچه به رێژه‌ی %100 بده‌ین، به گوێره‌ی توانا كه‌مترین حاڵه‌ت 79% بووه، چه‌ند مانگێك به‌م شێوه موچه دراوه، به‌ڵام هم بێ پاره‌ییه و به‌م هه‌موو قه‌رزه و بێ داهاتی نه‌وت و بازرگانی و بوودجه‌ی حكومه‌تی عێراق، ئێمه چۆن توانیومانه ئیداره‌ی وڵاتی خۆمان بكه‌ین، ئێوه قوتابین زیره‌كن ، بڕۆن بزانن كه چۆن ئه‌مانه كرا، ته‌نیا به یه‌ك شت، ئه‌ویش به‌م ریفۆرمه بوو كه كرا، كه داهاتی ناوخۆ كۆبكرێته‌وه و رێكبخرێته‌وه، خه‌رجییه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین ئیداره‌ی خۆمان بكه‌ین، ئێستا له خوا به‌زیاد بێت دۆخه‌كه باشتر بوو، به‌ڵای مانای ئه‌وه نییه كه بارودۆخ باشتر بوو هه‌رچی پاره هه‌یه هه‌مووی بكرێته‌وه به مووچه و خه‌رج بكرێت.
نوێدەکرێتەوە..